كَـرَمُ بغداد في رمضان
في خِضَمِّ مواجهة وباء كوفيد 19 وشهر رمضان، وَجدَ سكان كوردستان أنفسَهم في مواجهة وباء التمييز. فقَطْعُ نصفِ الراتب الخاص بإقليم كوردستان من قِبل بغداد لا تقبله أيُّ قاعدة أخلاقية ودينية، بل إنه يُصنَّف في خانة منطق الكُره فحسب.
في بداية استلامه منصبَ رئاسة الوزراء، وفي مناسبات مختلفة، أكد الدكتور عادل عبد المهدي أكثر من مرة أنه لن يلمس رواتب موظَّفي إقليم كوردستان مرة أُخرى في فترة حكمه. وفي الحقيقة فإن عادل عبدالمهدي واحدٌ من أولئك الساسة العراقيين الحاليين النادرين الذين لا يزال شعب كوردستان يثق بهم. لذلك فإن شعب كوردستان لا يصدق حتى الآن أن عادل عبدالمهدي اقتطع ذلك الجزء من الرواتب، رغم وجود تفسير ضعيف يقول لان الكورد دعموا ترشيح مصطفى الكاظمي، فأنه أيضاً قد انزعج من الكورد.
ما ورَدَ في قانون ميزانية 2019، قد كُرر أكثر من مرة على شاشات التلفزة العراقية، من قِبل وزير المالية العراقية ونائب رئيس الوزراء للشؤون المالية، الدكتور فؤاد حسين بأن إقليم كوردستان، إنْ لم يسلم 250 ألف برميل من النفط لبغداد، فإنها سترسل نصف الملبغ الذي تمَّ تحديده إلى إقليم كوردستان. وهو ما جرى، حيث أُرسِل 453 مليار دينار (380 مليون دولار) لإقليم كوردستان. في حين، بحسب إحصاءات حكومة العراق، إن واردات النفط المباع من قِبل الحكومة العراقية في العام الماضي بلغت 78 ملياراً و527 مليون دولار، ما بلغ شهرياً بصورة عامة قيمة 6 مليارات و 543 مليون دولار.
ما هو ملفتٌ للانتباه أن قسماً من ذلك المبلغ الذي أرسلته بغداد لحكومة إقليم كوردستان، عاد مرة أُخرى إلى المناطق الخاضعة لسلطة حكومة بغداد. لأن حكومة إقليم كوردستان تدفع لمحافظة كركوك رواتب 7600 معلم و 1405 عاملين ومصاريف 535 مدرسة و32 روضة أطفال. وفي مخمور تدفع رواتب 1772 معلماً وعاملاً ومصاريف 69 مدرسةً، وفي خانقين تدفع رواتب 3850 معلماً وعاملاً ومصاريف ثلاثة معاهد و32 مدرسة كوردية، فالحكومة الاتحادية العراقية، بعد سقوط نظام صدام، ليست مستعدة لأن تدفع رواتب أولئك المعلمين الكورد الذيم يُعلّمون أبناء الكورد القراءة والعلوم باللغة الكوردية، ورغم أن في الدستور العراقي عبارة واضحة براقة تقول إن العربية والكوردية لغتان رسميتان في العراق. فضلاً عن عدد آخر من الموظفين في المناطق المتنازَع عليها.
لا يلحظ شعب كوردستان أيَّ تغيُّر في تفكير بغداد، ذلك لأن الذين يديرون السلطة في بغداد، أو يتحدثون ليلاً على شاشات التلفزيونات للعراقيين، دائماً يتحدثون بمنطق “نحن” و”هُم”، وهو ما يقطع الطريق أمام أي تعايش وطنيّ في الفكر والفعل. وبسبب ذلك المنطق نفسه، وان لم يضع لغوي كوردي ومثقف، مثل توفيق وهبي، نُصبَ عينه نداء المقاطعة التي نادى بها الشيخ محمود، فمنذ بداية تأسيس الحكومة العراقية حتى مدة ثمانية أعوام كان في منصب وزاري في الحكومة العراقية، وفي النهاية حين انتقل إلى بريطانيا قال: “كل شيء فيه كلمة عراق، ليس فيه للكورد خيرٌ”.
إن استمرَّ هذا المنطق بهذا الشكل في المعاملة، فإن من الحق أن تطالب الحكومة العراقية الأممَ المتحدة لأن تفصل كوردستان عن العراق. أو يجب أن تنظر إلى الموظف في السليمانية كما تنظر إلى الموظف في البصرة، وأن تنظر إلى طبيب في اربيل ، كما تنظر إلى طبيب في النجف. لأن منطق “نحن” و”هُم” يحتاج إلى دولتين، فإن لم يكن كذلك فإنه يجب أن يكون منطقاً متميزاً، ومن هنا فإنه في رمضان وإبّان فيروس كورونا، لا بد أن يتحرك الضمير الذي يدعو إلى عدم قطع أرزاق الناس.
======
چاكەی بەغدا لە رەمەزان دا
خەڵكی كوردستان لەنێو پەتای كۆڤید 19 و مانگی رەمەزان دا، بەسەر پەتایەكی بەغدادا كەوت، ئەویش پەتای جیاكارییە. بڕینی ئەو نیوە بودجەیەی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە هیچ بنەمایەكی ئەخلاقی و ئایینی لەو كاتەدا قبوڵی ناكات، تەنیا لە لۆژیكی ناحەزیدا جێگەی دەبێتەوە.
د.عادل عەبدولمەهدی لە سەرەتای وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیراندا چەند جارێك لە چەند بۆنەیەكی جیاوازدا دووبارەی كردووەتەوە، كە جارێكی دیكە لەكاتی دەسەڵاتی ئەودا دەست بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نابرێت.
لەڕاستیشدا عادل عەبدولمەهدی یەكێك لە دوایین ئەو سیاسەتڤانە دانسقانەی ئێستای عێراقە كە گەلی كوردستان متمانەی پێ مابێت. لەبەرئەوە تائێستاش خەڵكی كوردستان باوەڕی نەكردووە كە عادل عەبدولمەهدی ئەو بەشە مووچەیەی بڕیبێت. هەرچەندە زۆر شرۆڤە دەكرێن كە لەبەرئەوەی كورد پشتیوانی لە بەربژێركردنی مستەفا كازمی كرد، ئەویش لە كورد تووڕەبووە.
ئەوەی لە یاسای بودجەی 2019دا نووسراوە چەند جارێك لەلایەن وەزیری دارایی عێراق و جێگری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری دارایی د.فوئاد حوسێنەوە لەسەر تەلەڤزیۆنە عێراقییەكان دووبارە كراوەتەوە، كە هەرێمی كوردستان ئەگەر رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت نەداتە بەغدا ئەوا نیوەی ئەوەی دیاریكراوە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.
هەرواكراوە كە 453ملیار دینار (380 ملیۆن دۆلار) بۆ هەرێمی كوردستان نێردراوە. لەكاتێكدا بەپێی ئامارەكانی حكومەتی عێراق، داهاتی نەوتی فرۆشراو لەلایەن حكومەتی عێراقەوە لەساڵی رابردوودا بایی 78 ملیار و 530 ملیۆن دۆلاربووە، كە بەشێوەیەكی گشتی مانگانە بایی 6 ملیار و 544 ملیۆن دۆلاربووە.
ئەوەی جێگەی سەرنجیشە بەشێكی ئەو پارەیەی كە بەغدا بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستانی ناردووە، جارێكی دیكە چووەتەوە بۆ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی بەغدا. چونكە حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنیا لە پارێزگای كەركووك مووچەی 7600 مامۆستا و 1405 فەرمانبەر و خەرجییەكانی 535 قوتابخانە و 32 باخچەی ساوایان دەدات. لە مەخموور مووچەی 1772 مامۆستا و فەرمانبەر و خەرجی 69 قوتابخانە، لە خانەقین مووچەی 3850 مامۆستا و فەرمانبەر و خەرجی سێ پەیمانگە و 32 قوتابخانەی كوردی.
لەبەرئەوەی حكومەتی فیدرالیی عێراق لە دوای رووخاندنی رژێمی سەددامەوە ئامادە نییە مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی كورد بدات كە منداڵی كورد فێری خوێندەواری و زانست دەكەن بە زمانی كوردی، هەرچەندە لە دەستووری عێراقیشدا رستەیەكی بریقەدار هەیە كە دەڵێ عەرەبی و كوردی دوو زمانی فەرمیی عێراقن. وێڕای ژمارەیەك فەرمانبەری دیكە لە ناوچە ناكۆكی لەسەرەكانی دیكە.
گەلی كوردستان، هیچ گۆڕانكارییەك لە بیركردنەوەی بەغدا دا نابینێت. چونكە ئەوانەی لەبەغدا دەسەڵات بەڕێوەدەبەن، یاخود شەوانە قسە بۆ خەڵكی عێراق دەكەن لەسەر تەلەڤزیۆنەكان، هەمیشە بە لۆژیكی “ئێمە” و “ئەوان” قسە دەكەن، كە ئەوەش هیچ رێگەیەك بۆ پێكەوەژیانێكی نیشتمانیانە ناهێڵێتەوە لە هۆش و كرداردا. هەر لەبەر ئەو لۆژیكە بوو، زمانناسی كورد تۆفیق وەهبی، كە بانگەوازی بایكۆتی شێخ مەحموودی رەچاو نەكرد و لەسەرەتای دامەزراندنی حكومەتی عێراق بۆ ماوەی هەشت ساڵ بە پلەی وەزیری لە حكومەتی عێراقدا بوو، لە كۆتاییدا ئەوكاتەی بارگەی ژیانی گواستەوە بۆ بەریتانیا گوتی: هەرشتێك عێراقی پێوەبێت، خێری بۆ كورد پێوەنییە.
ئەگەر ئەو لۆژیكە هەروا بەردەوامبێت لە مامەڵەكردن، هەقە حكومەتی عێراق داوا لە نەتەوەیەكگرتووەكان بكات كوردستان لە عێراق جیابكاتەوە. یانیش دەبێ بە چاوی فەرمانبەرێكی بەسرا تەماشای فەرمانبەرێكی سلێمانی بكات، وەك پزیشكێكی نەجەف تەماشای پزیشكێكی هەولێر بكات. چونكە لۆژێكی “ئێمە” و “ئەوان” پێویستی بە دوو دەوڵەتییە، ئەگەرنا دەبێ لۆژیكەكە جیاوازبێت و لەو رەمەزان و سەردەمی ڤایرۆسی كۆرۆنایەدا ویژدانی نەبڕینی قوتی خەڵك كاربكات.