Serrûpel Magazîn Stranbêja Kurd bi kuştinî tê tehdîdkirin

Stranbêja Kurd bi kuştinî tê tehdîdkirin

Belav bike


Luv dibêje, hem bi riya Facebookê hem jî bi riya SMS wê bi kuştinê tehdîd dikin, êdî ew newêre ji mal derkeve.

Ew bi xwe hemwelatiya Emerîka ye, ji Duhokê ye, ji sala 1988 ve li derve dijî.

بەهۆی‌ دەركەوتنی‌ سێگۆشەیەكی‌ هەڵگەڕاوە لە كلیپەكەیدا، هەڕەشەی كوشتن لە كچە گۆرانیبێژ هێلی‌ لۆڤ دەكرێت.

هێلی‌ لۆڤ، ناوی راستەقینەی هیلان عەبدوڵڵایەو گورانیبژێكی كوردە، هەڵگەری پاسپۆرتی ئەمریكییە، بەم دواییانە گۆرانییەكی كلیپكرد بەناوی‌ Risk it all  و تێدا سێگۆشەیەكی‌ هەڵگەڕاوە دەردەكەوێت، ئەمەش قسەوباسێكی زۆری هەڵگرت و لە تۆڕی‌ كۆمەڵایەتی‌ فەیسبووك هێرشێكی‌ زۆری‌ كرایەسەر، ئەو تۆمەتبار كرا بەوەی برەو بە ماسۆنیەت دەدات لە جیهاندا.

لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆمێنتانەی بۆی نووسراون، ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، كە هێلی‌ لۆڤ  برەو بە كاری ناشرین دەدات لە هەرێمی كوردستان، بەوپێیەی‌ لە رەفتار و كولتووری‌ كۆمەڵگە لایداوە، هەندێكیشیان وای بۆ دەچن كە كووشتنی حەڵالە.

دەستپێكی گۆرانییەكەی هێلی لۆڤ كە لە شاری هەولێر وێنەی گیراوە، بە جلێكی رەشەوەیە، وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو نەهامەتییانەی بە سەر میللەتی كوردا هاتوون، كۆتایی هێنان بە گۆرانییەكەش بە جلی زەرد وەك ئاماژەیەك بۆ راپەڕینەكەی ئاداری ساڵی 1991 ی هەرێمی كوردستان، لەم نێوەندەشدا سێگۆشەیەكی هەڵگەڕاوە دەردەكەوێت، كە بە هێمای ماسۆنیەت دەناسرێت.

هێلی‌ لۆڤ دەڵێت ”ئەو هەڕەشانەی‌ لە فەیسبووك و مۆبایلەوە بۆم هاتوون وایكردووە لە ماڵەوە دەرنەچم”.

هێلی‌ لۆڤ تەمەنی 25 ساڵەو دوای لە دایكبوونی لە 1988لەگەڵ خێزانەكەی دهۆك جێدەهێلن و بەرەو ئێران دەڕۆن، لەوێیەوە چوونەتە فنلەندا، ئەو كاتەی تەمەنی دەبێتە 18 ساڵ خۆی لە ئەمریكا دەبینێتەوە بۆ برەودان بە هونەرەكەی.

هێلی‌ لۆڤ پێ سەیرە خەڵكی بەو شێوەیە لێكدانەوەیان بۆ ئەو هێمایەی ئەو دایناوە كردووە و دەڵێت ”من هیچ دەربارەی ماسۆنیەت نازانم، ئەوەی من دروستمكردووە هێمایەكە بۆ ئافرەت، هەروەك چۆن زۆربەی هونەرمەندانی جیهان هێمایەكی تایبەتی بەخۆیان هەیە، ئەوەی منیش هیچ شتێكی لە پشتەوە نییە و هێمایەكی زۆر سادەیە”.

كلیپەكەی هێلی‌ لۆڤ لە گەڕەكە دێرینەكانی‌ شاری‌ هەولێر وێنەگیراوە، ئەو بە جلی‌ كوردییەوە دەردەكەوێت و ماتۆر لێدەخورێت و كۆمەڵێك گەنج و منداڵ دوایكەوتوون.
– See more at: http://rudaw.net/sorani/culture/090220141#sthash.3FpzJ9Kp.dpuf